میترۆ پشتیوانی تەواوی بۆ بەشی فیلمسازی كۆلێژی هونەرە جوانەكانی زانكۆی سلێمانی دەربڕی و هەموو پەیوەندییەكانی دەخاتە خزمەت پێشخستنیان.
تیمی سەنتەری میترۆ پێشوازییان كرد لە مامۆستا یاسین ئافتاو بریاردەری بەشی فیلم سازی کۆلێژی هونەرە جوانەکان, مامۆستا هیوا محەمەد، مامۆستا ئارام حەسەن هەردوو خوێنكاری بەشی فیلمسازی رامان ئەبوبەكر، رویا حەمە غەریب.
باسمان لە دەرفەت و ئاستەنگەكانی بەردەم پیشەسازی فیلمی ناوخۆیی كرد، گرنگی بوونی سیاسەتی ڕوونی پشتیوانی حكومەت بۆ ئەم بۆ ئەم پایە گرنگەی ناسنامەی كولتووری و پێویستی گرنگیدان بە پیشەسازی سینەما وەك ئەولەویەتێك لە سیاسەتە كولتوورییەكانی حكومەتدا.
تیمی میترۆ بە رێزەوە دەڕواننە ئەو خزمەتە گەورەیەی سەرۆك و مامۆستایانی بەشی فیلمسازی كۆلێژی هونەرە جوانەكانی زانكۆی سلێمانی بۆ پەروەردەكردنی كادێر لە بوارە جیاجیاكانی ئەم هونەرە مەزنە دەیكەن، بەڵێنیان داوە هەموو پەیوەندییەكانیان لەگەل میترۆ بخەنە خزمەت پێشخستنی ئەم بەشە.