ساڵیادی سۆرانی مامە حەمە لە بەریتانیا




سەنتەری میترۆ بەشداری لە چالاكییەكانی ساڵیادی تیرۆركردنی رۆژنامەنووس (سۆرانی مامە حەمە) لە شارەكانی( لندن، بێرمینگهام، مانچیستر، گڵاسگۆ، نیوكاسڵ)، دەكات. رایدەگەیەنێت، پێویستە رۆژنامەنووسان بەبێ ترس لە تۆڵەسەندنەوە و دوور لە سانسۆر، بتوانن گوزارشت لە بیروڕای خۆیان بكەن.
لە گووتەكانیدا چیا ئەسعەد باسی لەوەكرد كە تێپەڕبوونی زەمەن بە سەر رووداوی تیرۆری سیاسی و تیرۆر لەسەر ئازادی بیروڕا و ئازادی رۆژنامەنووسی، ساڵێك بێت یان سەدەیەك، مانای سڕینەوەی رووداوەكە ناگەیەنێت لە یادەوەری گشتیدا. ئەوەی رەنگە خەمی ئێمە و ئێوە و خانەوادەی سۆرانی مامە حەمە كەمتر بكات، گەڕانەوەی مافە بۆ خاوەن ماف و بینینی تاوانبارانی راستەقینەیە لەبەردەم دادگایەكی عادیلانە.
هەروەها ئاماژەی بە رواڵەتەكانی توندوتیژی بەرانبەر رۆژنامەنووسان لەكاتی روماڵكردنی  ناڕەزایەتی هاوڵاتیان.


PM:02:05:24/07/2025




ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌