ئەمە تەوەری گفتوگۆی نێوان وەفدێكی رێكخراوی ئاسیا بۆ كلتور و هونەر ، دانا كەریم بەڕێوەبەری رێكخراوەكە، و هاوكارانی خونچە عەبدولعەزیز، ئەمیر رەزا، ژیان كەریم، بەدریە عەبدولكەریم و تیمی سەنتەری میترۆ بوو.
خۆشحاڵبووین كە رێكخراوێك دامەزراوە بۆ پاراستنی ئەو بوارە هەرە گرنگە و ئەوانەی كاری تێدا دەكەن، تیمی میترۆ پێشوازی لە ئامانجەكانی رێكخراوەكە كرد و ئامادەییان دەربڕی بۆ كاری هاوبەش و لەم چوارچێوەیەدا چەندین پێشنیاز بۆ كاری هاوبەش خرانە روو.