سەنتەری میترۆ و تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ بەشداربوون لە کۆبوونەوەیەکی تۆڕی ٨ی مارس




٦ی ئابی ٢٠٢٥، سەنتەری میترۆ و تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ بەشداربوون لە کۆبوونەوەیەکی تۆڕی ٨ی مارس کە لە ئۆفیسی سەرەکی ڕێکخراوی خەلک بۆ گەشەپێدان بە ڕێوەچوو.
لەم کۆبوونەوەیەدا، بابەتی گرنگ کە پەیوەندییان بە کار و چالاکییەکانی تۆڕەکەوە هەیە گفتوگۆیان لەسەر کرا، پلانی ئەم کارو چالاکییانە لە وۆرک شۆپێکدا لە داهاتوودا ڕێک دەخرێن. 
هەروەها، باسێکی تایبەت لەسەر یاسای باری کەسێتی ژمارە 188ی عیراق و کاریگەریە نەرێنیەکانی و لێسەندنەوەی مافی دایکایەتی لە دایکانی عێراق لەدوای جیابوونەوە کرا. 
ئەم کۆبونەوەیە بەئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامانی تۆڕەکە بەڕێوەچوو. 
تۆڕی 8 مارس ماوەی 4 ساڵە دامەزراوە و رێکخراوی خەلک بۆ گەشپێدان (PDO) یەکێکە لە رێکخراوە دامەزرێنەرەکانی.


PM:01:58:07/08/2025




ئه‌م بابه‌ته 48 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌