پێبجشەممە، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، سەنتەری میترۆ و تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ بەشداربوون لە وۆرکشۆپی (ڕیکخستنەوە و پلاندانانی تۆڕی ٨ مارس).
وۆرکشۆپەکە لە ڕێکخراوی راگەیاندن و رووناکبیری ژنان, بە ئامادەبوونی ئەندامانی تۆڕەکە بەڕێوە چوو، و ڕۆژنامەنووس و ڕاوێژکاری میدیایی سەلام عومەر پێشکەشی کرد. مەبەست لێی، دووبارە ڕێکخستنەوەی پەیکەر و پلاندانان بۆ کار و چالاکییەکانی داهاتووی تۆڕەکە بوو بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پێشهات و ئاڵنگارییانەی کە ئەگەریان هەیە ڕووبەڕووی ببێتەوە لە داهاتوودا.
لە وۆرکشۆپەکەدا، دەرفەت بۆ سەرجەم ئەندامان ڕەخسێنرا کە ڕای خۆیان سەبارەت بە دووبارە داڕشتنەوەی تۆڕەکە بدەن و بگەنە ئامانجێکی هاوبەش.
تۆڕی هەشتی مارس پێکهاتووە لە ژمارەیەک لە ڕێکخراوی ژنان، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، دەزگای ڕاگەیاندن، ئەکادیمی و داکۆکیکاران.