سەنتەری میترۆ بەردەوام دەبێت




دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، بۆ دووپاتکردنەوەی پشتیوانی و دڵنیابوونەوە لە بەردەوامی سەنتەری میترۆ، لەگەڵ بەڕێزان، ڕێکخەری سەنتەری میترۆ، ڕەحمان غەریب و بەڕێوەبەری سەنتەرەکە، دیاری محەمەد گفتوگۆمان کرد.
سەنتەری میترۆ و کارمەندە بەڕێزەکانی، بەگیانێکی ئازایانە و مکوڕتر لە جاران، بۆ پاراستنی مافی ڕۆژنامەوانان و میدیاکاران لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن.
هەر وەکو خۆیان دەڵێن”میترۆ سەروپێخانە نییە تاوەکو حزبێک لافیتەیەک لە دەرگاکەی بدات و بڵێت داخرا”. دەبێت کاری بەرگریکارانی مافی مرۆڤ ڕێز لێگیراوبێت و ئازادی ڕادەربڕین بە هەموو نرخێک بپارێزرێت.


AM:10:16:07/09/2025




ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌