ئەمڕۆ، 7ی ئەیلولی 2025، تیمی سەنتەری میترۆ پێشوازی كرد لە كاروان ئەنوەر سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان.
لەم دیدارە دۆستانەیەدا جەختمان لە هەمئاهەنگی نێوان سەندیكا و میترۆ كردەوە بە ئامانجی چاودێری و بەرگری لە ئازادی رۆژنامەگەری لە هەرێمی كوردستان.
رێكخەری سەنتەری میترۆ سوپاسی پەرۆشی و پشتیوانی كاك كاروانی كرد بۆ سەنتەری میترۆ و ئازادی كاركردنی.
سەنتەری میترۆ بە هاوبەشی لەگەڵ شەریكەكانی لە عێراق و هەرێمی و كوردستان و جیهان، بەردەوامە لەسەر پرەنسیپەكانی بۆ ژینگەیەكی ئارام بۆ رۆژنامەنووسان بە بێ ترس و تۆقاندن و تۆڵەسەندنەوە و پاراستنی پرەنسیپەكانی مافی مرۆڤ و ئاشكراكردنی هەر هەرەشەیەك بۆ سەر ماف و ئازادییەكان.