رۆژی دووشەممە، ٨ی ئەیلولی ٢٠٢٥، کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ، لە شاری سلێمانی، کۆمپانیای چەتر و ئاژانسی ڕۆژنیوز هەریەک لە کەماڵ ڕەزا و برهەم لەتیف و سۆما خالید سەردانی سەنتەری میرۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان کرد بە مەبەستی تاوتوێکردنی بارودۆخی ڕۆژنامەگەری و ئازادی ڕادەبرین لە هەرێمی کوردستان.
هەروەها لە لایەن دیاری محەمەد بەڕێوبەری سەنتەری میترۆ و ئەندامانی سەنتەرەکە پێشوازی گەرم لە نوێنەرانی کۆمپانیای چەتر و ئاژانسی ڕۆژنیوز کرا و لەبارەی ئەو فشارانەی ڕووبەڕووی سەنتەرەکە بووەتەوە گفتوگۆ کرا.
هاوکات، هەر یەک لە کەمال ڕەزا و بەرهەم لەتیف و سۆما خالید پشتیوانی و پاڵپشتیکردنیان بۆ سەنتەری میترۆ دەربڕی کە لە ئێستا و ڕابردوویشدا میترۆ بەبێ جیاکاریی، داکۆکیی لە هەموو ئەو ڕۆژنامەنووس و میدیاکارانە کردووە، کە ڕووبەڕووی فشار و پێشێلکاریی بوونەتەوە، ئەمڕۆش گرنگە هەمووان بەدەم ئەم سەنتەرەوە بن و پشتیوانیی بکەن، تا بەردەوام بێت.
سەرچاوە/ ڕۆژنیوز