ئەمڕۆ، ٩ی ئەیلولی ٢٠٢٥، وەفدێکی ئەندامانی تۆڕی هەشتی مارس سەردانی سەنتەری میترۆیان کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ کار و چالاکییەکانی سەنتەرەکە دەربڕی.
لەم سەردانەیاندا، سەرجەم ئەندامان هاوڕابوون لەسەر بەردەوامیدان بەو کار و چالاکییانەی کە لە خزمەت ئازادی و مافەکانی مرۆڤدان.
میترۆ سوپاسی پاڵپشتی و هاوسۆزی تۆڕی هەشتی مارس و ئەندامە ئازیزەکانی دەکات.
تۆڕی هەشتی مارس پێکهاتووە لە ژمارەیەک لە ڕێکخراوی ژنان، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، دەزگای ڕاگەیاندن، ئەکادیمی و داکۆکیکاران.