رۆژانی 8،9-ی ئەیلوولی 2025، وەک بەرپرسی پەیوەندییەکانی تۆڕی هاوپەیمانی 19، بەشداری خولێکی دوو ڕۆژەم بەناونیشانی "کاریگەرییەکانی فشار لەسەر تەندروستی دەروونی و شێوازەکانی گرنگیبەخۆدان" کرد.
خولەکە بۆ میدیاکار و ڕۆژنامەنووسانی پارێزگاکانی سلێمانی و کەرکوک، لەلایەن ڕێکخراوی وچان بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی پاڵپشتی میدیایی نێودەوڵەتی IMS، لە هۆتێل تایتانیک ڕێکخرابوو.
بابەتی خولەکە لە کۆمەڵێک بابەتی دەروونی وەک: تەندروستی دەروونی و پێوەرەکانی، فشار و زەبری دەروونی، سووتانەوەی دەروونی و ڕێگاکانی گرنگیبەخۆدان پێکهاتبوو. هەروەها لەپاڵ بابەتەکاندا، ژمارەیەک چالاکی گرنگی کردارەکی و بازنەی گفتوگۆی تایبەت بە بەربەستەکانی بەردەم میدیاکار و ڕۆژنامەنووسان ئەنجام درا، هۆکاری داوانەکردنی ڕاوێژی دەروونی لەلایەن ڕۆژنامەنووسان لەکاتی فشاردا خرایەڕوو.
ڕێکخراوی وچان، ڕێکخراوێکی ناحوکمی سەربەخۆیە، کار لەسەر قوربانییانی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان و عێراق دەکات.