رێكخراوی تواسڵ بە هاوكاری كۆمەڵێك هاوبەشی نێودەوڵەتی و نیشتمانی، شەشەمین كۆنفرانسی ئیقلیمی POINT IRAQ لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دەستی بەكارەكانی كرد، رێكخەری سەنتەری میترۆ پانێلی مافی زانیاری بەشدارە و باس لە پەیوەندی مافی زانیاری و دێمۆكراسییەت دەكات، 40 میوان لە سەرانسەری جیهان بەشداری پانێلەكان دەكەن.
كۆنگرەكە رۆژانی 12-13ی ئەیلول 2025 لەبەردەوام دەبێت، ئێستا بە وتاری وسام جەعفەر دامەزرێنەی پۆینت عێراق دەست بەكارەكانی كرد.
ئەم كۆنفرانسە چالاكییەكی هاوتەریبە لەگەڵ كۆنفرانسی نێودەوڵەتی POINT-Sarajevo، كە لەلایەن دامەزراوەی (Why not) لە بۆسنە و هەرزەگۆڤینا و تۆڕی (ئەكشن سی) كە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا چالاكە.
سەنتەری میترۆ لە پانێلی چوارەمدا بەناونیشانی هیچ دیموكراسییەك بەبێ ئازادی زانیاری نابێت: بۆچی دەسەڵاتداران دەیانەوێت مافی دەستڕاگەیشتنمان بە زانیاری سنووردار بكەن، بەشدارە.
لەو پانێلە هەر یەك لە سەلوا الغزوانی بەرێوەبەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقای رێكخراوی ماددەی19، رەنا ئەلسەباغ لە پرۆژەی بەگژاچونەوەی گەندەڵی لە ئەردەن، فاروق حەنا سەرۆكی لیژنەی رۆشنبیری پەرلەمانی عێراق، جەمال عید سەرۆكی تۆڕی عەرەبی بۆ زانیاری و مافەكانی مرۆڤ، رەحمان غەریب رێكخەری سەنتەری میترۆ، قسەدەكەن.
كۆنفرانسی ئەمساڵی POINT IRAQ بە هاوكاری چەندین ڕێكخراوی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی بەڕێوەدەچێت، لەوانە تۆڕی Action C-Network لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا. ئەوروپا، سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی و دامەزراوەی NIRIJ بۆ ڕۆژنامەگەری بنكۆڵكاری.
كۆنفرانسی POINT بۆنەیەكی ناوازەیە كە تیشك دەخاتە سەر گرنگی بەكارهێنانی تەكنەلۆژیا و میدیای نوێ بۆ چارەسەركردنی كەموكوڕییەكانی دێموكراسییەت و پێشخستنی لێپرسینەوەی سیاسی. فەزایەكی كاركردنی هاوبەشە كە لە ساڵی 2018وە بە هاوكاری هاوبەشی نێودەوڵەتی و نیشتمانی لە عێراق دامەزراوە، بە ئامانجی پەرەپێدانی تواناكانی چالاكوانان، ڕۆژنامەنووسان، و داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ لە بوارەكانی پاراستنی ئازادی و مافە مەدەنی و سیاسییەكان، و بەرەوپێشبردنی پراكتیزە دیموكراسیەكان.
لەم كۆنفرانسەكەدا زیاتر لە 40 میوان لە سەرانسەری جیهان بەشدار دەبن و بەشداری هەشت پانێلی گفتوگۆ دەكەن، 12 نمایش هەیە كە چیرۆكی سەركەوتن بەشداربووان ئەزموونەكانیان لە بەكارهێنانی تەكنەلۆژیا و میدیای موێ مۆدێرن بۆ بەرەوپێشبردنی دیموكراسی دەخەنە روو، هەروەك باس لە پێداچوونەوە بە میكانیزمەكانی گونجاندنی كۆمەڵگەی مەدەنی لەگەڵ ئەو ئاڵنگاریانەی كە ڕووبەڕووی ئازادیی دامەزراندن رێكخراوەكان و سنوورداركردنی مافە مەدەنی و سیاسییەكان دەبنەوە لە سەرانسەری جیهاندا.
كۆنفرانسەكە لە سەرانسەری باكوری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەچێت و چەندین دانیشتنی ناوچەیی لەخۆدەگرێت بۆ تیشك خستنە سەر ئەو گۆڕانكاریانەی ناوچەكە روودەدەن، بەتایبەتی دوای ڕووداوەكانی 7ی ئۆكتۆبەر و بڕیاری كەمكردنەوەی بودجەی ئەمریكا و كاردانەوەی قەیرانی مرۆیی لەسەر بارودۆخی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ و رۆژنامكەگەری و كارمەندانی بواری میدیا. هەروەها باس لە هەڵكشانی شەپۆلی ڕەشبینی سەبارەت بە داهاتووی دیموكراسی و بەهاكانی دەكرێت.
كۆنفرانسەكە لە چوارچێوەی بەهێزكردنی توانای كۆمەڵگەی مەدەنی بۆ گونجاندن لەگەڵ ئەو ڕێوشوێنانەی كە ئازادییەكان بەرتەسك دەكەنەوە و مافە سەرەكییە مەدەنی و سیاسییە سەرەكییەكان كە لە دەستوور گەرەنتی كراون، میوانداری، بڕیاردەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات سەبارەت بە مافەكانی ئازادی گردبوونەوە و كۆبوونەوەی ئاشتیانە قسە دەكات. ڕێكخراوە ناحكومییەكان دەرفەتیان دەبێت بۆ فێربوون دەربارەی باشترین پراكتیزەكان لە داكۆكیكردن، چاودێریكردنی پێشێلكارییەكانی مافەكانی مرۆڤ، و سنوورداركردنی ئازادی كۆبوونەوە.
هەروەها چەندین دانیشتنی كۆنفڕانس تایبەت دەبێت بە میوانداریكردنی سەركردەی جوڵانەوەی مەدەنی و چالاكوانەكانی، كە بەشدارییان كردووە لە لە هەڵمەتی داكۆكیكردن بۆ ڕاگرتنی دەركردنی ئەو یاسایانەی كە ئازادییە بنەڕەتییەكان و مافە مەدەنییەكان پێشێل دەكەن، وەك هەڵمەتی ڕاگرتنی هەمواركردنەوەی یاسای باری كەسی و هەڵمەتی هەمواركردنەوەی یاسای مافی زانیاری.