رۆژی پێنجشەممە، ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٥، وەفدێکی کۆمسیۆنی رۆژنامەنووسان و نووسەران سەردانی سەنتەری میترۆی کرد،
سەردانەکەیان دەرفەتێک بوو بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر بارودۆخی ئازادی ڕادەربڕین و مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان بە گشتی و لە پارێزگای سلێمانی بە تایبەتی.
لە هەمان کاتدا، باس لە دەرفەتی هەمئاهەنگی و کاری پێکەوەیی لە داهاتوودا کرا.
سەنتەری میترۆ سوپاسی پاڵپشتی هاوکارانی ئازیزی دەکات.