بەغداد چالاكییەكانی رۆژی دیموكراسی



بە نوێنەرایەتی سەنتەری میترۆ، بەشدارم لە چالاكیی ڕۆژی دیموكراسی، كە رۆژانی 14-15-16ی ئەیلول لە هۆڵی خولدی هۆتێل ئەلڕەشیدی بەغدا بەڕێوەدەچێت.

لە ساڵی 2007 دا، بە ئامانجی بەهێزكردن و بەرزڕاگرتنی بنەماكانی دیموكراسی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان  رۆژی 15ی ئەیلول وەك ڕۆژی جیهانی دیموكراسی، دیاریكرد.

هەرچەندە لە ماددەی یەكەمی دەستووری عێراقدا سیستمی حوكمڕانی عێراق كۆمارێكی فیدراڵی، پەرلەمانی، دیموكراسییە، بەڵام لە پراكتیزەدا  گرفتی زۆرە و شتێكی ترە، ساڵی 2023 عێراق لە پلەی 115ی جیهانیدا بووە لە پێوەرەكانی دیموكراسی هەڵبژاردندا 0.362 نمرەی بەدەستهێنا، كە لە ڕیزبەندی وڵاتی سەركوتكەر وەسفدەكرێت، بەڵام لە ریزبەندی وڵاتانی ناوچەكە حاڵی باشترە.

ئەم سێ رۆژە، دەرفەتێكە بۆ سوود وەرگرتن چالاكییەكانی و بینی هاوڕێ و چالاكوانی شارەكانی عێراق و میدیاكاران، داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ و بڕیاربەدەستان، هەروەها دروستكردنی پردی پەیوەندی نوێ بۆ سەنتەری میترۆ، كە ماوەیەكە هەڵمەتێكی ناڕەوای لەسەرە.
ئێستا کاک مەلا بەختیار، سەلیم ئەلجبوری، عیزەت ئەلشابەندر قسە دەکەن.

‎#IDObaghdad
‎#AlRasheedCenterforDevelopment
‎#المرصد_العراقي_لمراقبة_الديمقراطية
‎#اليوم_العالمي_للديمقراطية
‎#internationalDayofDemocracy


AM:10:06:15/09/2025




ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌