‎روانگەی عێراقی بۆ چاودێری دیموکراسی راگەیندرا



‎بەیانی ئەمڕۆ، 16ی ئەیلولی 2025،  لە شاری بەغداد، روانگەی عێراقی بۆ چادێری دیموکراسی راگەیندرا، رێکخەری میترۆ پیرۆزبایی لە دامەزرێنەرانی کرد.

‎مەراسیمەکە بە وتاری حسام ئەلحاج بەناوی روانگەکە و پاشان داوای  محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران کرد وتارێک پێشکەش بکات، چەندین سەرکردەی پارتی سیاسی ئامادەی ئەم مەراسیمە بوون.

‎مەراسیمەکە لە هۆڵی خولد بەڕێوەچوو، ئەم هۆڵە لە مێژووی سیاسی عێراق وەک رەمزێک بۆ پاکتاوکردنی نەیاری سیاسی و دەرکەوتنی سەدام وەک و پاکتاوکەری هەڤاڵەکانی، تەماشا دەکرێت.

‎ حیزبی بەعس، لە 22ی تەمووزی 1979، لە کۆنفرانسێکیدا کە لەم هۆڵە رێکخرا، سەدام حسێن چەند رۆژێک بوو سەرۆکایەتی عێراقی زەوت کردبوو، یەکە یەکە ناوی هەڤاڵە دێرینەکانی بانگدەکرد و لە هۆڵەکەوە یان دەیناردنە زیندان یان بۆ لە سێدارەدان. ئیتر لەو رۆژەوە هەڤاڵە بەعسییەکانی سەدام، لەو ژینگە تۆقێنەرەی سەرۆکەکەیان دروستی کردبوو، پرسیاریان لە یەکتر دەکرد، دوای ئەوان نۆرەی کێییە؟
‎بەڕێزان، سودانی و عمار ئەلحەکیم قسەی جوانییان کرد، بەڵام نێوان قسەو کردار کاری زۆری دەوێ.

‎کاری زۆرمان دەوێ, ئیدی هۆڵی خولدی بەغدا و شوێنی تریش نەکرێنە شوێنی پاکتاوکردن و زەبروزەنگی سیاسی، .

‎رێکخەری سەنتەری میترۆ پیرۆزبایی دامەزراندنی روانگەی چاودێری دیموکراسی لە بەڕێزان موحی الانساری و حسام ئەلحاج کرد، بڕیارە لە داهاتوودا کۆبونەوەی هاوبەشی نێوان میترۆ و روانگە وەک دوو رێکخراوی چاودێری هەمئاهەنگی بکەن.

#IDObaghdad
‎#AlRasheedCenterforDevelopment
‎#المرصد_العراقي_لمراقبة_الديمقراطية
‎#اليوم_العالمي_للديمقراطية
‎#internationalDayofDemocracy


PM:03:34:16/09/2025




ئه‌م بابه‌ته 60 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌