ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ی ئەیلولی 2025 لە هەولێری پایتەخت، لە مەراسیمی ناساندنی كونسوڵی سیاسی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان ، تیمی، سەنتەری میترۆ بەخێرهاتنی (هاریێت بێڵ)یان كرد هیوایان خواست لە ئەركی نوێی وەك كونسڵی سیاسی سەركەوتوو بێت.
هەر لەم بۆنەیەدا سوپاسی تۆم هیپس كونسوڵی سیاسی پێشووی بەریتانیا مان كرد، كە لە ماوەی كاركردنی لە هەرێمی كوردستان پەرۆشی بۆ بەهێزكردنی پەیوەندی لەگەڵ میدیا و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی نواندوە، سەردانی سەنتەری میترۆی كردوە، هیوامان خواست لە ئەركی ئایندەی سەركەوتووبێت.
بۆنەکە دەرفەتێکی باشبوو بۆ دیدار و گفتوگۆکردن لەگەڵ هەندێ لە دیپلۆماتکارانی بیانی لە هەرێمی کوردستان.
(هاریێت بێڵ) كونسڵی سیاسی نوێی بەریتانیا، یەكەم دەركەوتنی چەند رۆژی رابردوو بوو، كاتێك لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی ڕووداو، ئێن ئاڕ تی، زووم نیوز، ئاڤا، ، كوردستان كرۆنیكل كۆبۆوە. گفتوگۆیان لەسەر گەشەپێدانی ناوچەكە و گرنگیی ئازادیی میدیا كرد.