ئەمڕۆ، ٢١ی ئەیلولی ٢٠٢٥، تیمی سەنتەری میترۆ پێشوازییان لە بەڕێزان هاوڕێ ئەبو کاروان، سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان و عوسمان زیندانی، بەرپرسی کاری دیموکراتی و پیشەیی و ناوەندی حزبی شیوعی کرد.
سەردانەکەیان دەرفەتێک بوو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئازادی سیاسی و میدیایی و ڕیکخراوەیی و بارودۆخی ئازادی بە گشتی لە هەرێمی کوردستاندا.
ئامادەبووان ستایشی ڕۆڵ و هەڵوێستی سەنتەری میترۆ و کارمەندانییان کرد لەم بارودۆخە سەختەی ئازادیدا کە کوردستان پێیدا تێپەڕ دەبێت.
میترۆ سوپاسی بێ پایانی هەردوو هاوکاری دەکات.