نەبەز ڕەشادی هاوكارمان بەشدار بوو لە خولێكی "سەنتەری خەلیج بۆ مافەكانی مرۆڤ GCHR كە لە وڵاتی تونس ڕێك خرا بوو.
لە ڕۆژانی ١٦ تا ٢١ ی ١٠/٢٠٢٥ لە وڵاتی تونس سەنتەری خەلیج بۆ مافەكانی مرۆڤ ، وۆركشۆپی" "ڕاهێنانی دەستەبەری ئاسایشی هەمەلایەن” " ڕێك خرابوو ، بەشدارانی ئەو خولە لە وڵاتانی " هەرێمی كوردستان،عێڕاق،ئوردەن،فەڵەستین،كوێت،عومان،بەحرێن " بوون
د.خلود ئەلخەتیب یاساناس و پسپۆڕی مافەكانی مرۆڤ تیشكی خستەسەر جاڕنامەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئازادی میدیا.
د.خالید ئیبراهیم دواهەمین پێشێلكارییەكانی وڵاتانی كەنداو بەرامبەر تاكی كەنداو باس كرد و میكانیزمی دەستەبەركردنی تەواوی مافە سرووشتییەكانی مرۆڤ كرد بۆ هاووڵاتییان و تاكی وڵاتانی كەنداو.
چەندین پسپۆڕی بوارەكانی "مافەكانی مرۆڤ و مافی ژنان و میدیا و مافپەروەران و پسپۆڕی دەروونی و شارەزای ئاسایشی ئەلیكترۆنی ، نوێترین زانیاریان بە بەشداربووان گەیاند
میترۆ ناوێكی ئاشنا لای ڕۆژنامەنووسانی توونس
لەم وۆركشۆپە چەند ڕێكخراوێكی كۆمەڵگای مەدەنی توونسمان بینی، لەنێویاندا ناجی ئەلبەغوری نەقیبی پێشوی ڕۆژنامەنووسانی توونس، ڕاپۆرتی ساڵانەی سەنتەری میترۆمان پێ شكەش كرد و خۆشحاڵ بوو كە میترۆ بەردەوامە و پێشێلكارییەكانی ڕۆژنامەنووسانی كوردستان بۆ ڕای گشتی ئاشكرا دەكات و بەرگرییان لێ دەكات، گوتی "من كارەكانی میترۆ دەبینم و سەنتەرێكی چالاكە و دەنگێكی ئازادی ڕۆژنامەنووسانی كوردستانە"
هەر لەم دیدارە خاتوو سەلما ،كە داكۆكی كارێكی مافی ئافرەتانی توونسە، تیشكی خستە سەر چەندین تەوەر كە یاسای تایبەت نییە بۆ ژنان لە وڵاتانی كەنداو بۆ پاراستنی مافەكانیان
ڕۆژانی دواتر ڕاهێنەر بەسام ئەلبەنانی باسی لە هێرشە ئەلیكترۆنییەكان و هاككردنی دژ بە هاووڵاتییان و ڕۆژنامەنووسان كرد و نوێترین ڕێگای خۆپاراستن لە هێرشە ئەلیكترۆنییەكان كرد بە سەر هاووڵاتییان و ڕۆژنامەنووسان.
ناوەندی خەلیج بۆ مافی مرۆڤ، ڕێكخراوێكی سەربەخۆی ناحوكومی قازانجنەویستە، لە ساڵی 2011ـەوە لەلایەن ژمارەیەك داكۆكیكاری مافی مرۆڤ لە كەنداوی عەرەبی و وڵاتانی دەوروبەری دامەزراوە.