وینسرۆپ رۆجێرس، ڕۆژنامەنووس و شرۆڤەكارێكی ئازادە، لە بابەتە رۆژنامەوانییەكانیدا، گرنگی بە سیاسەت و مافی مرۆڤ و ئابووری سیاسی دەدات. لە ئێستادا وەك هاوكارێكی هاوبەشی چاتام هاوس كاردەكات.
وین گرنگی بە راپۆرتەكانی سەنتەری میترۆ دەدات، چەند بابەتێكی شیكاری لەبارەی راپۆرتەكانمان لە میدیاكانی دەرەوە بڵاو كردۆتەوە.
لەم سەردانەیدا بۆ سەنتەری میترۆ، چەندین پرسیاری لەبارەی رەوشی نوێی هەرێم پەیوەندیار بە فەزای مەدەنی و ئازادی رۆژنامەگەری، دەرفەت و ئاستەنگەكانی بەردەم كاری رۆژنامەنووسان، بەردەوامیش ئەو پرسیارەی دەكرد: چیبكەین باشە؟
بەردەوام وەڵامە راستەكە ئەوەیە، هەرێمی كوردستان چاوخشانەوەیەك بكات بە دۆسییەی مافی مرۆڤ، بە شێوەیەك كە ناكۆك نەبێت لەگەڵ یاسای ناوخۆیی و پرەنسیپە نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە پاراستنی مافەكانی مرۆڤ، رێز لە سەروەری یاسا بگرێت.
وین لە كۆتایی ئەم مانگە ئیڤێنتێكی لە (چاتام هاوس)هەیە، كە لە ساڵی 1920 دامەزراوە، بە یەكێك لە ناوەندە پێشەنگەكانی توێژینەوە لە جیهاندا دادەنرێت، سەنتەری میترۆش بانگهێشتی ئیڤێنتەكە كراوە.
بابەتەكەی وین لەبارەی ئازادی رادەربڕین و كاری رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لە هەرێمی كوردستانە، بۆ ئەوەش، لە بەشێكیدا پشت دەبەستێت بە راپۆرتەكانی میترۆ لەبارەی رەوشی ئازادی رۆژنامەگەری، كە تا ئێستا 14 راپۆرتی بڵاوكردووەتەوە 2011-2024.
خۆشحاڵبووین بە گوێگرتن لە شرۆڤەكانی لەبارەی حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان و دونیابینیی لەبارەی رەوشی ناوچەكە و لێكەوتەكانی.
تیمی میترۆ سوپاسی رۆژنامەنووسی سەربەخۆ وینسرۆپ رۆجێرسی كرد، بۆ بایەخدانی بە ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەگەری و چالاكی و هەواڵ و هەڵوێستەكانی میترۆ و ئاستەنگ و دەفەتەكانی بەردەم ئازادی كاری رێكخراوەیی .