میترۆ بەشداری چالاكییەكی رێكخراوی ئاسودە كرد



ئەمڕۆ شەممە 27ی ئەیلول 2025 لە شاری سلێمانی، رێكخراوی ئاسودە بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمەڵەی نێودەوڵەتی ژنان بۆ ئاشتی و ئازادی  WILPFگفوتوگۆیەكی كراوەی لەباری پرسی بەشداری ژنان لە ناوەندەكانی بڕیاردان رێكخست، رێكخەری سەنتەری میترۆ باسی لە بارودۆخی بەشداری خانمانی رۆژنامەنووس لەناوەندی بڕیاری میدیا كرد. 

خانم لەتیف سەرۆكی رێكخراوی ئاسودە، ووتەی بەخێرهاتنی پێشكشەش كرد و دەستپێشخەرییەكەیان بەناو نیشانی : ئێستا كاتی ژنانی عێراقە بە ئامادەبووان ناساند كە ئامانجی بەهێزكردنی دەنگی ژنان لە كایە جیاوازەكانی بڕیاردان، ئەمە جگە لە پشتیوانیكردنی دۆزی ئەوان بە هاوكاری و هەمئاهەنگی لەگەڵ چالاكوانان و رێكخراوەكانی و كەسایەتییە كاریگەرەكان بۆ ئەم مەبەستەش باسی لە دیدارەكانیان كرد لەگەڵ ناوندی بڕیاری سیاسی و كۆمەڵایەتی لە عێراقدا. 

ووتی " هەڵمەتەكەمان بانگەوازو كاركردنە بۆ ئەوەی هەموو ژنان بەشداری بكەن لە بنیاتنانی كۆمەڵگایەكی دادپەروەرتر و مەدەنیتر لە ڕێگەی كاری هاوبەش بۆ ئامادەبوونی ژنان لە ناوەندەكانی بڕیاردان"
لە چالاكییەكەدا بابەتەكانی ئاڵنگاریی و دەفەرفەتەكان لەبەردەم ژنان لە هەڵبژاردنی تشرینی دووهەمی2025 لەلایەن هۆگر چەتۆ سەرۆكی رێكخراوی PAO پێشكەش كرا.
بابەتەكانی فەرهەنگی رەتكردنەوەی ئامادەبوونی ژنان، گوتاری رقوكینە لەلایەن د. مونتتەسەر ئەلحسناوی، د.سەعەد سەلوم، پێشكەش كران.



هەروەها بەشداری ژنان لە بڕیاری سیاسی و میدیا، لەلایەن نەوال ئەلموسەوی و رەحمان غەریب پێشكەش كران.
لەو گفتوگۆیە كراوەدا ئامادەبووان چەندین راسپاردەیان بە مەبەستی كاراكردنی ئامانجی دەستپێشخەرییەكە پێشكەش كرد.


AM:01:12:28/09/2025




ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌