رۆژی دووشەممە، ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٥، سەنتەری میترۆ پێشوازی لە شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کرد.
شاندەکە پێکهاتبوو لە شیلان ئەمین ئۆغلۆ، بەرپرسی کۆمسیۆنی ژنان، دکتۆر شێرکۆ حەمەئەمین، بەرپرسی کۆمسیۆنی زمان و کلتور و پەوەردە، پەروین عەزیز، بەرپرسی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ و زەینەب مستەفا، لە نوێنەرایەتی باشور.
لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی هەرێمی کوردستان و پێشهاتەکانی ونزیکبوونەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان کرا.