سەنتەری میترۆ و کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە



ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە، رێکەوتی 2ی تشرینی یەکەم، لەگەڵ یان برایم، كۆنسووڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان کۆبووینەوە.

تیشكمان خستە سەر دەرفەت و ئاڵەنگارییەكانی بەردەم فەزای کاری مەدەنی و ئازادی رۆژنامەگەری و ئازادی زانیاری، لەژێر رۆشنایی بارودۆخی تازەی هەرێمی کوردستان و  دەستپێکردنی  بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

  جەختمان کردەوەکە کە سەرباری فشارو هەڵمەتی ناوزڕاندن و چەواشەکاری  میترۆ بەردوامە و ناوەستێ و ناترسێت.

لە كۆبونەوەكە گفتوگۆیەكی بنیاتنەرو گرنگ کرا، لەبارەی رەوشی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی فەزای كاركردنیان.


AM:10:13:05/10/2025




ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌