پێشوازی لە رۆژنامەنووس محەمەد نوری




كۆبوونەوەی تیمی میترۆ و رۆژنامەنووس محەمەد نوری، دەرفەتێك بوو بۆ گفتوگۆ لە بارەی دۆخی میدیای كوردی و ئازادی رادەربڕین و شێوازەكانی چاودێریكردنی سەنتەری میترۆ بۆ ئەم پرسە.

 لە كۆبوونەوەكەدا باس لە سەركوتكردنی ئازادی میدیا بەپشتبەستن بە داتاكانی سەنتەری میترۆ كرا، كە هاوكات بووە لەگەڵ شاردنەوەی بەشێكی زۆری ئەو زانیارییانەی خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی دەگەیەنن، سەرباری زیادبوونی تۆماركردنی داوای یاسایی لەسەر چالاكوانان و هاوڵاتیان بەهۆی بڵاوكردنەوەی بیروڕایان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، رێ گرتن لە دەربڕین و گردبوونەوە لە شوێنی گشتی.

هاوڕابووین دەستبەسەركردن بە بێ فەرمانی دادگا، توندوتیژی و شەق وەشاندن، پەلاماردانی تیمەكانی راگەیاندن و  توندكردنیان لە بنكەكانی هێشتنەوەی پۆلیس و زیندانی ئاسایش، نەبوونی دادگاییكردنی دادپەروەرانە لە كەیسەكانی رۆژنامەنووس و چالاكوان و حوكمدانیان، هەرەشەكردن و تۆقاندن، جیاكاری و پێنەدانی زانیاری، داخستنی فەزای مەدەنی، نەبوونەتە بابەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراق و زۆربەی كاندیدەكان خۆیان لەم بابەتانە دەشارنەوە. 

بەشێكی كۆبوونەوەكە تەرخانكرا بۆ گوێگرتن لە پێشبینی بەرێوبەری سەنتەری میترۆ دیاری محمد بۆ رێژەی بەشداری و دابەشبوونی كورسییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی عێراق.


AM:10:35:21/10/2025




ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌