ڕێکخراوی ئاسودە مەراسیمی ڕێزلێنانی بۆ بەڕێز عەمید سەرکەوت عمر ڕێکخست



سلێمانی\ ڕێکخراوی ئاسودە
٦\١١\٢٠٢٥
ڕێکخراوی ئاسودە، بە ئامادەبوون و میوانداریکردنی بەرپرسان و نوێنەرانی دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دەزگاکانی ڕاگەیاندن مەراسیمی ڕێزلێنانی بۆ بەڕێز (عەمید\ سەرکەوت عمر)، ڕێکخست بۆ دەربڕینی سوپاس و پێزانینی قووڵ بەرامبەر ١٧ ساڵی ماندوونەناسانەی کارکردنی. کە هەمیشە بە دڵسۆزی، چاو نەترسی، گیانی هاوکاری و باوەڕی تەواو بە دۆزی ژنان و کچان کاری کردووە و سەرکردایەتی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان – سلێمانی کردووە. 

بە درێژایی ماوەی کارکردنی عمید سەرکەوت، هەمیشە نیشانی داوە کە سەرکردایەتی ڕاستەقینە واتای چییە - سەرکردایەتییەک کە ڕەگ و ڕیشەی لە هاوسۆزی، سەبر و باوەڕێکی بێوچان بە کەرامەت و مافەکانی ژنان و کچاندا هەیە. ئەو لە تەنیشت ڕزگاربووان وەستاوە، پشتگیری ئێمەی ڕێکخراوەکانی کردووە تاکو بتوانین بە باشترین شێوە میکانیزمەکانی پاراستن بۆ کچان و ژنان دەستەبەر بکەین. 
سوپاس بۆ ساڵانێک خزمەتت، بۆ باوەڕت بە دادپەروەری، و بۆ ئەوەی بیرمان بخەیتەوە کە بەزەیی بناغەی گۆڕانکاری ڕاستەقینەیە.


PM:11:28:07/11/2025




ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌