سەنتەری میترۆ بەشداری یەکەمین دیداری زانستیی لە بارەی سیاسەتی کلتووری دەکات



ڕۆژی شەممە، 29ی تشرینی دووەمی 2025، نوێنەری سەنتەری میترۆ بەشداری لە یەکەمین دیداری زانستیی لە بارەی سیاسەتی کلتورییەوە کرد بە دروشمی (کلتور وەک فریادڕەس)، کە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و گەردین گروپ ڕێکخرابوو.
دەستپێکی یەکەم رۆژی دیدارەکە بە پێشانگەی تایبەیی شێوەکار (بەیان مەجید) بە رووی ئامادەبوواندا کرایەوە. دیدارەکە چەند پانڵێڵێکی ڕێکخستووە کە لە مەودای دوو رۆژدا ئەنجام دەدرێن لەوانیش، شەش پانێڵ کە هەر یەکێکیان تایبەت بە لایەنێکی کلتور ئامادەکراون و لەلایەن کەسانی شارەزاوە پێشکەش دەکرێن.
سەنتەری میترۆ دەستخۆشی لەم هەنگاوە گرنگەی بەرێوبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری سلێمانی دەکات و ئومێدەوارە ئامانجەکانی لە پەرەپێدان و پێشخستنی کلتوری کوردیدا بەدەست بهێنێت.


AM:10:17:01/12/2025




ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌