ئەمڕۆ 10ی كانونی یەكەمی 2025 لە باڵیۆزخانەی چیك لەسەر بانگهێشتی باڵیۆزی چیک، بە هاوكاری نوێنەرایەتی یەكێتی ئەوروپا، باڵیۆزخانەی فەرەنسا، بە بۆنەی رۆژی جیهانی مافی مرۆڤ چالاكیەک بەڕێوەچوو.
خانم رەحیم،سەرۆکی رێکخراوی ئاسودە، رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ لە هەرێم کوردستان ئامادەی بوون.
نەتەوەیەكگرتووەكان 10ی
كانونی یەكەمی وەك ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤ دیاری كردوە، ئەم رۆژە لە جاڕنامەی جیهانی مافەكانی مرۆڤ پەسەند كراوە. لە عێراقیش رۆژی سەركەوتن بە سەر تیرۆر، شكستی داعشە.
هەموو ساڵێك لەم رۆژەدا باڵیۆزخانەكانی كۆماری چیك سەرانسەری جیهان بۆ نانی نیوەڕۆ بانگهێشتی چالاكوانانی كۆمەڵگەی مەدەنی، دیپلۆمات و بەرگریكەرانی مافی مرۆڤ دەكەن بۆ گفتوگۆ لەسەر ئاڵنگارییەكانی بەردەم مافی مرۆڤ لە جیهاندا.
ئەم دیدارە بۆ قسەكردن بوو لەسەر بارودۆخی عێراق لە پاش هەڵبژاردنی تشرینی یەكەمی رابردوو، پێكهێنانی حكومەت، بارودۆخی ئێستا و ئاستەنگەكان، و داڕشتنی پێشنیار و ڕاسپاردەی كۆمەڵگەی مەدەنیی عێراق دەربارەی چۆنێتی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ئاستەنگانەی پەیوەندیدارن بە دۆسییەی مافی مرۆڤ، بارودۆخی چالاكوانان، هەڵمەتەكانی دژ بە ژنان، گوتاری رق و كینە و دۆخی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی، مەترسییەكانی لەسەر ژینگەی عێراق.
نوێنەری سەنتەری میترۆ، پێشنیازەكانی بۆ فراونكردنی مافی مرۆڤ و كۆتایهێنان بە دیداردەی دەربازبوون لە سزا، مەترسییەكانی ئازادییە مەدەنییەكان ئاستەنگەكانی بەردەم چالاكوان و ئازادی رادەربڕین خستە روو.
پێشنیازەكان گەڵاڵە كران وەك راسپاردە پێشكەش بە حكومەتی داهاتووی عێراق دەكرێت.