یەكشەممە 11ی كانونی دووەمی 2026، تبمی سەنتەری میترۆ پێشوازییان كرد لە (پیتەر بۆس) راوێژكار لە وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا، (سیسكا دەڤێڵت) سكرتێری كاروباری سیاسی كونسڵگەری گشتی شانشینی هۆڵەندا لە هەرێمی كوردستان.
پیتەر بۆس، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی كە لە نزیكەوە تیمی میترۆ دەبینێت، باسی لەوەكرد كە میترۆ لە رێی راپۆرتەكانییەوە لە بارەی ئازادی رادەڕین و رۆژنامەگەریدا ناسراوە و جیگەی متمنانەن، ئامانجی سەردانەكەشیان بۆ تێگەیشتنی زیاترە لە رەوشی ئازادییەكان لە هەرێم، بۆچوونی نوێی سەنتەری میترۆ لەم بارەیەوە بزانن.
تیمی میترۆ باسییان لە پەرەسەندنی ئەم پێشێلكاریانە كرد كە لە هەردوو راپۆرتی ئازادی رۆژنامەگەری و ئازادی رادەربڕین تیشكی خراوەتە سەرو لەم ماوەیەدا بڵاودەكرێنەوە كە تیایدا كەلێنێكی قووڵ لە نێوان دەقە یاساییەكان و جێبەجێكردنیاندا ئاشكرا دەكەن، وەك یاسای ڕۆژنامەگەری، ژمارە 35ی ساڵی 2007، كە بڕیارە كاری ڕۆژنامەنووسان بپارێزێت، یاسای ژمارە (11)ی ساڵی 2013 یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاری، كە مافی زانین بۆ هەمووان بن، یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان، بەڵام وەك خۆی جێبەجێ ناكرێن.
لەو دیدارەدا تیمی میترۆ لەگەڵ پیتەر بۆس و سیسكا دەڤێڵت، گفتوگۆیان لەسەر چەندین بابەتی تایبەت بە رەوشی ئازادییەكان و دەرفەت و ئاستەنگەكان لەو بوارەدا كرد.