ئەمڕۆ، 14ی کانوونی دووەمی 2026، تیمی سەنتەری میترۆ پێشوازی لە دەشتی جەمال، سەرۆکی فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەران و عەبدوڵا مەحمود، سەرنووسەری رۆژنامەی "بۆ پێشەوە" کرد.
دیدارەکەیان دەرفەتێک بوو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە مافی مرۆڤەوە لەوانەش، رەوشی مافی ئازادی ڕادەربرین و بارودۆخی پەنابەران و ئاستەنگییەکانی بەردەمیان.
هەروەها، لە میانەی گفتوگۆکەدا، باس لە دوو نوێترین راپۆرتی سەنتەری میترۆ و تۆری هاوپەیمانی ١٩ کرا سەبارەت بە رەوشی ئازادی رۆژنامەگەری و مافی ئازادی رادەربرین لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025، کە بریارە لەم چەند رۆژەی داهاتوودا بڵاوبکرێنەوە.