میترۆ، سلێمانی
ئه‌مڕۆ 17ی كانوونی دووه‌می 2026، له هۆتێل ره‌مادای شاری سلێمانی له مه‌راسیمێكدا سه‌نته‌ری میترۆ به‌هاوكاری رێكخراوی پاڵپشتی میدیای نێوده‌وڵه‌تی دانیماركی (IMS) 15هه‌مین راپۆرتی ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2025 بڵاوكرده‌وه هاوكات، تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 یه‌كه‌مین راپۆرتی ره‌وشی مافی ئازادی راده‌ربڕین له هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو.
راپۆرته‌كه‌ی سه‌نته‌ری میترۆ به‌ناونیشانی (ژینگه‌ی بێ لێپرسینه‌وه و بێ دادپه‌روه‌ری هه‌ڕه‌شه له ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری ده‌كات).
میترۆ له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: ژینگه‌یه‌كی بێ سزادا، ته‌قه له رۆژنامه‌نووس ده‌كرێت و هه‌وڵی تیرۆركردنی ده‌درێت، كامێراكانیان له به‌رده‌م چاویاندا ده‌شكێندرێن و هه‌ڵده‌كوترێته سه‌ر كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌كانیان و داده‌خرێن و هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانیان زه‌وتده‌كرێن، ده‌ستدرێژی و توندوتیژی بۆ سه‌ر تیمه‌كانی راگه‌یاندن ده‌بێت به كاری رۆتینی هێزه ئه‌منییه‌كان، ده‌ستبه‌سه‌ركردن و شكاندنی كه‌ره‌سته‌ی رۆژنامه‌نووسان و قه‌ده‌غه‌كردنی رووماڵ په‌ره‌ده‌ستێنێت، جیاكاری و شاردنه‌وه‌ی زانیاری، پشكنینی مۆبایل و چوونه ناو نهێنی كه‌سی، هه‌موو ئه‌مانه دیمه‌نێكمان پێشان ده‌دات كه ره‌نگدانه‌وه‌ی قه‌یرانێكی ڕاسته‌قینه‌یه له سه‌روه‌ری یاسا و مافی زانین.
باسی له‌وه‌شكردوه، هاوبه‌شی له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم، له لایه‌ك و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ده‌زگاكانی میدیا، له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌ردی بناغه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌هێزكردنی شه‌فافیه‌ت و حوكمڕانی باشه، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم گه‌ره‌نتی پاراستنی ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانی خۆبه‌خش و كارمه‌ندانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له تۆقاندن توندوتیژی بكات و لێكۆڵینه‌وه له ڕاپۆرته‌كانیان بكات له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا.
هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌دا، تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 ڕاپۆرتی ڕه‌وشی ئازادی ڕاده‌ربڕینی له هه‌رێمی كوردستانی عێراقی بۆ ساڵی 2025 بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایده‌كات، "به‌ندی 19ی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ ده‌كات كه جه‌ختده‌كاته‌وه، هه‌موو كه‌سێك مافی ئازادی بیروڕا و ڕاده‌ربڕینی هه‌یه، ئه‌م مافه ئازادی هه‌ڵگرتنی بۆچوونه‌كان به‌بێ ده‌ستتێوه‌ردان و گه‌ڕان و وه‌رگرتن و گه‌یاندنی زانیاری و بیرۆكه له ڕێگه‌ی هه‌ر میدیایه‌كه‌وه و به‌بێ گوێدانه سنووره‌كان ده‌گرێته‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی سه‌نته‌ری میترۆ له ساڵی 2025 له هه‌رێمی كوردستان 315 پێشێلكاری به‌رامبه‌ر 252 رۆژنامه‌نوس و ده‌زگای راگه‌یاندن ئه‌نجامدراون، كه له‌نێویاندا 74 حاڵه‌تی لێدان و هێرش و هه‌ڕه‌شه و سوكایه‌تی هه‌یه، جگه له 53 حاڵه‌تی شكاندن و زه‌وتكردنی كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌گه‌ری و 120 رێگری و جیاكاری.
له راپۆرته‌كه‌ی تۆڕی هاوپه‌یمانی 19هاتووه: له ساڵی 2025 لەلایەن چین و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانەوە 356 چالاكی جۆراوجۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌نجامدراون كه 186 حاڵه‌تیان گردبونه‌وه و 29یان داخستنی شه‌قام و 27یان بایكۆت و 96 چالاكیشیان كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی بوون.