میترۆ، سلێمانی
بهرپرسی پهیوهندییهكانی تۆڕی هاوپهیمانی 19 رایدهگهیهنێت، ساڵی 2025، ژینگەی ئازادیی ڕادەربڕین، ئازادیی خۆپیشاندان، ئازادی رەخنەگرتن و نووسین، لە بەردەم ئاڵنگارییەكی قورس و پەرەسەندنێكی نیگەرانكەر بوو.
ئهمرۆ 17ی كانوونی دووهمی 2026، له مهراسیمێكدا لهشاری سلێمانی، تۆڕی هاوپهیمانی 19 ڕاپۆرتی ڕهوشی ئازادی ڕادهربڕینی له ههرێمی كوردستانی عێراقی بۆ ساڵی 2025 بڵاوكردهوه،بهپێی ئاماری تۆڕی هاوپهیمانی 19، له ساڵی 2025دا لهلایهن چین و توێژهكانی ههرێمی كوردستانهوه 356 چالاكی جۆراوجۆر و ناڕهزایهتی ئهنجامدراون.
كانی عومهر، بهرپرسی پهیوهندییهكانی تۆڕی هاوپهیمانی 19 له مهراسیمهكهدا وتارێكی پێشكهشكردوو تایدا ئاماژهی بهوهدا،
ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی كوردستانی عێراق بۆ ساڵی 2025 پەرەسەندنێكی نیگەرانكەرو ورووداوی ترسناك
تۆڕی هاوپەیمانی 19، چاودێری بەندی 19ی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ دەكات كە جەختدەكاتەوە: هەموو کەسێک مافی ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕینی هەیە؛ ئەم مافە ئازادی هەڵگرتنی بۆچوونەکان بەبێ دەستتێوەردان و گەڕان و وەرگرتن و گەیاندنی زانیاری و بیرۆکە لە ڕێگەی هەر میدیایەکەوە و بەبێ گوێدانە سنوورەکان دەگرێتەوە.
ئهوهشی خستووهتهروو، "مافی ئازادی ڕادەربڕین بەردێكی بناغەی هەر كۆمەڵگەیەكی دیموكراسییە، مافێكە كە دەستووری عێراق بە ئاشكرا لە مادەی 38 گەرەنتی كردووە. لە هەرێمی كوردستانیش، لە رێی یاساكانی ژمارە (11)ی ساڵی 2010، یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان، یاسای ژمارە (11)ی ساڵی 2013، یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاری، یاسای ژمارە (35)ی ساڵی 2007، یاسای رۆژنامەگەری، پارێزراوە. لە رووداوەكانی ساڵی رابردوودا، كەلێنێكی قووڵی نێوان دەقە یاساییەكان و هەڵسووكەوتی دامەزراوە ئەمنییەكان و دامەزراوەی دادوەری بە روونی هەستی پێدەكرێت".
كانی عومهر ئاشكراشیدهكات، ساڵی 2025، ژینگەی ئازادیی ڕادەربڕین، ئازادیی خۆپیشاندان، ئازادی رەخنەگرتن و نووسین، لە بەردەم ئاڵنگارییەكی قورس و پەرەسەندنێكی نیگەرانكەر بوو. پێشێلكاریی سیستماتیك بەرانبەر دەیان كەس كە ڕەخنە لە دەسەڵات دەگرن یان داوای مافە سەرەتاییەكان و هەلی كاری یەكسان دەكەن، یان باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان دەكەن کراوە. هێزە ئەمنییەكان درێغییان نەكردووە لە بەكارهێنانی توندوتیژی بەرانبەر بە خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز، كە لە ئەنجامی رووداوی ترسناك كوژراو و برینداری لێكەوتووەتەوە، و دەیان لە بەشداربووانی ئەو چالاكیانە خراونەتە زیندانەوە.
جهخت دهكاتهوهلهوهی" ئەم سەركوتكردنە ڕاستەوخۆیە لە شەقامەكان كە ئامانجی بێدەنگكردنی دەنگە ناڕازییەكانە، ئەو دەستكەوتی سنوورداری دیموكراسییەت لە هەرێمی كوردستان بەدەستهاتوون، دەخاتە ژێر پرسیارەوە".
بهرپرسی پهیوهندییهكانی تۆڕی هاوپهیمانی 19 راشیگهیاند، بهپشتبەستن بە بڕگەكانی یاسای سزادانی عێراقی كە بەشێكیان رژێمی پێشوو بۆ سەركوتكردنی نارەزایەتی و دەمكوت كردنی ئازادیخوازان و ترساندنی كۆمەڵگەی عێراقی ،لە هەندێ كەیسدا وەك ئامرازێكی تۆڵەسەندنەوە لەگەڵ خۆپیشاندەران و چالاكوانانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكاردێت، ڕووداوەكانی تەقەكردن لە خۆپیشاندەران بە فیشەك، كە لەم راپۆرتەدا نمونەكانی باسكراون، هەر لە دەستگیركردن بە بێ بڕیاری دادوەر، بێسەروشوێنكردن بۆ ماوەی حەفتەیەك یان زیاتر، هەڵكوتانە سەر ماڵەكان لە شەودا، پشكنینی مۆبایل و كۆمپیوتەری چالاكوانن یان بەكارهێنانی فەرمانی كۆن و جێبەجێنەكراو، بوونەتە كاری باو بۆ ترساندنی چالاكوانان و خێزانەكانیان، هیچ لێپرسینەوەیەكی ڕاستەقینەش لە ئەنجامدەرانی نەكراوە.
كانی عومهر ئهوهشی خستووهته روو، هەڵسوكەوتی خراپ لەگەڵ دەستبەسەركراوان، فشاری دەروونی، جوێندان، هەرەشەكردن، پشكنین و زەوتكردنی مۆبایلی ئەوانەی لەسەر چالاكی سیاسی یان ناڕەزایەتییەكانیان دەستگیركراون، دیمەنێكی ترسناكی مافی مرۆڤمان پیشان دەدات، لەگەڵ ئەوەی میدیای تەقلیدی حزب و هێزە سیاسییەكان، پلاتفۆرمەكانی سۆشیال میدیایان كۆنتڕۆڵ كردووە، بەڵام چالاكوانان و گەنجانی هەرێم بە فراوانی بەشدارن و لەو پلاتفۆرمانەوە بیروڕای خۆیان دەردەبڕن، ڕەخنە دەگرن و كردوویانەتە سەكۆیەك بۆ رێكخستنی چالاكی و نارەزایەتی و ئەمەش لەهەندێ حاڵەتدا كە لەم راپۆرتە ئاماژەمان پێكردووە بە بێ باج نەبوون.
جهخت دهكاتهوه لهوهی "ئەم پێشێلكاریانە كە لەم راپۆرتەدا بڵاوكراونەتەوە نەك تەنها كاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان هەیە، بەڵكو هەرێمی كوردستانیش لە دۆسییەی مافی مرۆڤدا دەخاتە دۆخێكی نەخوازراوەوە".
دهشڵێت، بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ، و بە تایبەتی مادەی 19ی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ: هەموو کەسێک مافی ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕینی هەیە. مادەی 19ی پەیماننامەی نێودەوڵەتی مافە مەدەنی و سیاسییەكانیش مافی بە هەموو كەسێك داوە كە بەبێ دەستوەردان بیروڕای هەبێت.
لە ساڵی 2025 لە لایەن چین و توێژە کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستانەوە (356) چالاکی جۆراو جۆری دەربڕینی نارەزایەتی ئەنجام دراوە.
ئاماری
شێوازی نارەزایەتییەکانی 2025 لە هەرێمی کوردستان
186 گردبوونەوە
96 کۆنگرەی ڕۆژنامەوانگ
29 داخستنی شەقام
27 بایکۆت
9 ڕێپێوان
7 مانگرتن
2 کۆکردنەوەی واژۆ
نارەزایەتییەکان بەپێی شوێن
185 چالاکی لە سلێمانی
111 چالاکی لە هەولێر
14 چالاکی لە دهۆک
16 چالاکی لە هەڵەبجە
11 چالاکی لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین
18 چالاکی لە گەرمیان
1 چالاکی لە ئیدارەی سۆران
مامەڵەی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ هاوڵاتیانی نارازی
2 کوشتن
108 دەستگیرکردن
2 حاڵەتی فراندن
1 حاڵەتی ئەشکەنجەدان
3 حاڵەتی فشار بۆ سەر نووسەران
جۆری داخوازییەکانی هاوڵاتیان لە چالاکییەکانیاندا بۆ ساڵی 2025
93 خزمەتگوزاری
89 مووچە
46 دامەزراندن
12 مافی ڕۆژنامەنووسان
12 مافی کرێکار
11 پلە بەرزکردنەوە
9 مافی ژنان
9 ژینگە
8 سەروەری یاسا
6 مافی خاوەن پێداویستی تایبەت
6 مافی خوێندکاران
5 مافی خانەوادەی ئەنفالکراوان
5 دژی تایبەتکردنی کەرتی تەندروستی
4 کەمکردنەوەی کرێی دوکانداران
4 مافی خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان
37 داخوازی جیاجیابوون