لاوک سەڵاح سەردانی سەنتەری میترۆ دەکات



ئەمڕۆ، 25ی کانونی دووەمی 2026، تیمی سەنتەری میترۆ پێشوازی لە نووسەر و ڕاوێژکار لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بەڕێز لاوک سەڵاح کرد. 
سەردانەکەی بە مەبەستی بەخشینی نوێترین چاپکراوی بوو بە سەنتەری میترۆ، بە ناونیشانی، (دەربارەی دامەزراوە و میدیا: دیدێکی سیاسی و پیشەیی). کتێبەکەی بابەتی وەک پەیوەندیی میدیا و ژینگەی سیاسی و لیکەوتە سیاسییەکان و کۆمەڵگە و چەند تەوەرێکی دیکەی گرنگ لە خۆ دەگرێت.
هەروەها، لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی گشتی پەیوەندیدار بە هێرشی چەکداری بۆ سەر ڕۆژئاوا و ڕۆڵی میدیا و کۆمەڵگەی مەدەنی کرا.



PM:02:17:25/01/2026




ئه‌م بابه‌ته 36 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌