3ـی شوباتی 2026، لە بەرنامەی (ڕۆژی هیوا جەمال) بەشداربووم. گفتوگۆ و شیکارییمان بۆ ئاماری خۆپیشاندانەکانی مانگی کانوونی دووەمی 2026 کرد کە لە لایەن تۆڕی هاوپەیمانی 19 بڵاوکرایەوە.
ڕاپۆرتەکە ئاماری سەرجەم چالاکییە ناڕەزاییەکانی لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بە داتا خستووەتەڕوو. جیاوازتر لە ساڵی پار، پشکی باڵا بەر خۆپیشاندانەکان بۆ پاڵپشتی لە ڕۆژئاڤای کوردستان کەوتووە.
هیچ ڕێژەیەک لە رەفتاری توندوتیژانە، گوتاری حزبی، دەستدرێژی بۆ سەر ژنان، هەڕەشەکردن و گوتاری ڕق و کینە لە لایەن چاودێرانمانەوە تۆمارنەکراوە و هێزە ئەمنییەکان بەباشی ئەرکی پاراستنی خۆپیشاندەرانییان بەجێگەیاندووە.
داتاکانی ڕاپۆرتەکە بە ناونیشانی «مانگێک بێ گازی فرمێسکڕێژ» بڵاوکراونەتەوە، بۆ خوێندنەوەی دەتوانن کرتە لەم بەستەرەی خوارەوە بکەن:
https://www.facebook.com/share/1L9iH1PjG4/?mibextid=wwXIfr
بەرنامەکەش دەتوانن لەم بەستەرەوە ببینن.
https://www.rudaw.net/.../rozhi-hiwa-jamal.../03022026101555
کانی عومەر