ئەمڕۆ، شەممە، 14ی شوباتی 2026، تیمی سەنتەری میترۆ پێشوازی لە وەفدێکی یەکێتی ئەوروپای لە کوردستان کرد.
ڕادو بوتوم، بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا، و تیمی میترۆ گفتوگۆیان لەسەر چەند بابەتێکی گرنگ کرد کە پەیوەستن بە بارودۆخی ئێستاوە، لەوانەش، ئازادی ڕادەربرڕین و ئازادی رۆژنامەگەری و هەلومەرجی هەرێمی کوردستان.
هەروەها، لە گفتوگۆکەدا، باس لە ڕاپۆرتەکانی سەنتەری میترۆ و تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ و پێشهاتەکانی داهاتوو و بەرکەوتە پێشبینیکراوەکان کران، لەگەڵ ڕا و بۆچوونی هاوبەش لەسەر پاراستنی مافە بنەڕەتییەکان و بەهێزکردنی ژینگەیەک کە پشتگیری لە میدیای سەربەخۆ و بەرپرسیار دەکات.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، دیاری محەمەد، بەڕێوبەری سەنتەری میترۆ، سوپاسی پاڵپشتییانی بۆ سەنتەری میترۆ و بایخدانی کردن بە پەیوەندی هەردوولا و پرسەکانی مافی مرۆڤ و ئازادیی ڕۆژنامەنووسی و ڕادەربرین.