ئەمڕۆ شەممە 14ی شوباتی 2026 لە هۆتیل بیلتۆمی شاری بەغداد، رێكخەری سەنتەری میترۆ لەچوارچێوەی چالاكییەكانی كۆتایی پرۆژەی "پێكەوە چیرۆكی ڕۆژنامەگەری دەگێڕینەوە"، بەشداری پانێلێكی كراوەی كرد.
چالاكییەكە لە دامەزراوەی میدیا لە ڕێگەی هاوكاری و گۆڕانكاری MiCT رێكخرابوو، ئاژانسی ئەڵمانی بۆ هاوكاری نێودەوڵەتی GIZ پاڵپشتی دارایی پرۆژەكەیان كردوە كە دەستپێشخەرییەكی ڕۆژنامەگەری لێكۆڵینەوەی هاوبەشە بۆ ماوەی ساڵێك، پشتگیری لە ژنە ڕۆژنامەنووسانی عێراق دەكات.
پانێڵی گفتوگۆكە بە ناونیشانی لێپرسینەوەو بەرسیارێتی كۆمەڵایەتی: ڕۆڵی ڕۆژنامەگەری لێكۆڵینەوە لە ئاشكراكردنی ئەو پرسانەی كە كاریگەرییان لەسەر هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی عێراقی هەیە، رۆژنامەنووس سیروان حسێن لە ئاژانسی كەركوك ناو، رەحمان غەریب رێكخەری سەنتەری میترۆ بەشدار بوون راهێنەری رۆژنامەگەری نەجلاو ئەبو مەرعی بەرێوەیبرد.
رەحمان غەریب رێكخەری سەنتەری میترۆ خۆشحاڵی دەربڕی كە لەم بۆنەیەدا گوێبیستی ئەو ڕۆژنامەنووسە ژنانە بوو كە ساڵێكە پێكەوە كاریان كردوە بۆ ئەنجامدانی ڕاپۆرتی بنكۆڵكاری و تیشكی خستە سەر گرنگترین ئەو ئاڵنگاریانەی كە لە بەردەم رۆژنامەنووسانی بنكۆڵكارە.
ئەم بۆنە كراوەیە دەرفەتێك بوو بۆ دیداری ڕۆژنامەنووسان و رێكخەرانی ئەم دیدارە و سەرنوسەر و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی، پێشكەشكردنی هەردوو راپۆرتی رەوشی ئازادی رۆژنامەگەری و ئازادی رادەربڕین كە میترۆو تۆڕی19 ئامادەیان كردووە.