سەردانی ڕۆژنامەنووس بەهرۆز فەرەیدوون بۆ سەنتەری میترۆ



ئەمڕۆ، 15ی شوباتی 2026، تیمی میترۆ پێشوازییان لە ڕۆژنامەنووس بەهرۆز فەرەیدوون کرد.
دیدارەکە دەرفەتێک بوو بۆ گفتوگۆ لە بارەی ژینگەی کاری ڕۆژنامەنووسی، ژینگەیەک کە ئامرازی چاودێریکردنی دەسەڵات و سەکۆی گفتوگۆی دیموکراسی بێت هەر وەک ئامرازێک بۆ بەشداری کردنی زانیاری و بەشداری کردنی سیاسی هۆشیارانەی خەڵک لە بڕیارداندا مسۆگەر بکات.
خۆشحاڵبووین بە دیداری ئەم ڕۆژنامەنووسە کە لە چەند کەناڵێکی ڕاگەیاندنی هەرێمی کوردستان بەرنامەی سەرکەوتووی هەبووە. خاوەنی توانایەکی باشە بۆ بەدواداچوونی کێشەکانی هاوڵاتیان و دەست بردن بۆ دۆسییەی هەستیار، کە لە ژانرە جیاوازەکانی میدیاکاریی، دەگمەن و کاریگەرن.


PM:03:02:15/02/2026




ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌