ڕۆژی دووشەممە، 16ی شوباتی 2026، ڕێکخەری سەنتەری میترۆ سەردانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی کرد لە هەولێر بە مەبەستی پێشکەشکردن و باسکردنی دوو نوێترین ڕاپۆرتی ساڵانەی (سەنتەری میترۆ و تۆڕی هاوپەیمانی 19) دەربارەی ڕەوشی ئازادی ڕۆژنامەگەری و ڕەوشی ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025.
ڕێکخەری سەنتەری میترۆ سوپاسی پێشوازی و پشتیوانی بەردەوامیانی کرد.
دەقی بڵاوکراوەی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەسەر کۆبوونەوەکە:
سەرۆکی دەستە پێشوازی لەسەرۆکی سەنتەری میترۆ کردو رەوشی رۆژنامەنوسان و ئازادی ڕادەربڕین یان تاوتوێ کرد.
ڕۆژی دووشەممە بەڕێز دکتۆرە مونا یاقۆ سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەیاوەری فیض الله محمد ڕاوێژکاری دەستە پێشوازیان کرد لە ڕحمان غریب ڕیکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لەڕۆژنامەنوسان لەکۆبونەوەیەک ڕەوشی ئازادی رادەربڕین و ڕۆژنامەنوسان تاوتوێ کرا
هەردوولا جەختیان لەسەر پاراستنی مافی ڕۆژنامەنوسان و باشترکردنی ڕەوشی ژیانی ڕوژنامەنوسان کردەوە.
ڕێکخەری سەنتەری میترۆ ڕاپۆرتی رەوشی رۆژنامەنوسان بۆ ساڵی ٢٠٢٥ یان پێشکەش بە سەرۆکی دەستە کرد
لەبەرامبەردا سەرۆکی دەستە سوپاسی سەنتەری میترۆی کرد لەبەرامبەر کارەکانیان بۆ بەدوا داچون و ڕاپۆڕت کردنی ڕەوشی ئازادی ڕۆژنامەگەری و پێشێلکاریەکانی بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان.