سەنتەری میترۆ پێشوازی لە لوقمان زیندانی و مامۆستا سەباح دەکات



رۆژی سێ شەممە، 24ی شوباتی 2026،  تیمی سەنتەری میترۆ پێشوازی لە بەڕێز لوقمان زیندانی، بەڕێوبەری پیشووی کەناڵی ئازادی و ئەندامی لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و کەسایەتی ڕۆشنبیری کەرکوک مامۆستا سەباح کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەسەر پرسە سەرەکییەکانی پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسان و ئازادی ڕادەربڕین کرا و جەخت لەسەر گرنگی بەرزڕاگرتنی مافە بنەڕەتییەکان و پەرەپێدانی ژینگەیەک کرا کە تێیدا ڕۆژنامەنووسان بتوانن بە ئازادی و سەلامەتی کاربکەن. هەروەها، ڕاپۆرتەکانی سەنتەری میترۆ و تۆڕی هاوپەیمانی 19 یەکێکی تر بوون لە بابەتەکانی گفتوگۆکە.

کۆبوونەوەکە بە بۆچوونی هاوبەش لەسەر بەردەوامی گفتوگۆ و هاوکاری بۆ پێشخستنی شەفافیەت و لێپرسینەوە و ڕێزگرتن لە ئازادی ڕادەربڕین کۆتایی هات.


AM:10:00:26/02/2026




ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌