ئەمڕۆ، سێشەممە، 17ی ئازاری 2026، تیمی سەنتەری میترۆ پێشوازی لە نووسەر و ڕۆژنامەنووس زوهەیر جەزائیری کرد.
سەردانەکەی دەرفەتێک بوو بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر بارودۆخی ئازادی ڕۆژنامەنووسی و ئازادی ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوە لە عێراق و بەربەستەکانی بەردەم ڕۆژنامەنووسان و نووسەران و چۆن ئەم هەلومەرجانە کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگە جێ دەهێڵن.
زوهەیر جەزائیری دڵخۆشی و پاڵپشتی خۆی بۆ بەردەوامی کارەکانی سەنتەری میترۆ و تۆڕی هاوپەیمانی 19 دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
زوهەیر جەزائیریی نووسەر و ڕۆژنامەنووسی عێراقی، 24 ساڵ لە زێدی خۆی بە دەربەدەری ژیاوە. خاوەنی بڕوانامەی ئەدەبی ئەڵمانییە لە زانکۆی بەغداد و بڕوانامەی زمانی ئینگلیزییە لە زانکۆی کامبریج. زیاتر لە 50 ساڵ ئەزموونی لە بواری ڕۆژنامەگەریدا هەیە.