رێكخراوی ئایسن بۆ مافەكانی مرۆڤ و سەنتەری میترۆ گفتوگۆیان لە بارەی رەوشی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق و بارودۆخی گشتییان كرد و جەختیان كردوە لە گرنگی هەمئاهەنگی زیاتری رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و چالاككردنی پرۆسەی چاودێری لە سەردەمی جەنگ.
7ی نیسانی 2025، سەنتەری میترۆ پێشوازیكرد لە ئەنسام سەلمان سەرۆكی رێكخراوی ئایسن Isen Organization for Human Rightsبۆ مافەكانی مرۆڤ، رەحیم ئەلشمەری رۆژنامەنووس.
دیدارەكە دەرفەتێك بوو بۆ تێگەیشتن لە بارودۆخی شارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەم جەنگەدا و جەختكردنەوە لەسەر هەمئاهەنگی زیاتری نێوان رێكخراوەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان و كاراكردنی پرۆسەی چاودێری بارودۆخەكە بە تایبەتی ئەوەی پەیوەندیدارە بە ئامانجگرتنی هاوڵاتیان و دامەزراوە مەدەنییەكان.