رۆژی پێنج شەممە، کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ، 16ی نیسانی 2026، سەنتەری میترۆ، بە ئامادەبوونی پارێزەر و داكۆكیكاری مافەكانی مرۆڤ رێزانی شێخ دلێر و سەنتەری راگەیاندن و روناكبیری ژنان، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی سەبارەت بە کەیسی شەهیدبوونی پێشمەرگە ( ئەنجامدرا.
رەحمان غەریب: ئەخلاقی هەندێ لەناوەندی پزیشكی بەرامبەر شەهید غزال پێشمەرگەكەی كۆمەڵە كە هێرشی تیرۆریستی بریندار بوو، ئەخلاقی ئەو داعشەیە كە بریندارو نەخۆشەكانی لە نهۆمی سەرەوەی نەخۆشخانەی موسڵ فرێدەداتە حەوشەی نەخۆشخانەكە.
رێزانی شیخ دلێر : دەبوو غەزال چارەسەر بكرایە ئەوسا باس لە رێكاری تر بكرێت، داوای لیژنەی لێكۆڵنەوە دەكەین و ئەنجامەكەی بۆ رای گشتی بڵاو بكرێتەوە.