مێزگردی ڕێکخراوی (upp)ـی ئیتاڵی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی



16ـی نیسانی 2026، کانی عومەر، بەرپرسی پەیوەندییەکانی تۆڕی هاوپەیمانی 19، بەشداری مێزگردێکی لەژێر ناوی پڕۆژەی «هەماهەنگی»، لە بەڕێوبەراییەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران لە سلێمانی کرد.

مێزگردەکە لەلایەن ڕێکخراوی (upp)ـی ئیتاڵی، بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان حکومەت و ڕێکخراوە ناحکومییەکان ڕێکخرابوو، تێیدا پازدە ڕێکخراوی ناوخۆیی و دوو ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بەشداربوون. 

هەروەها لە مێزگردەکەدا هەریەک لە: شیروان مجید صادق، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەراییەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی/سلێمانی، خاتوو (شوکریە) لەبەڕێوەبەرایەتی باج و بەهمەن حسن، بەڕێوەبەری پڕۆگرامەکانی عێراق لەڕێکخراوی (upp) ئامادەبوون.

ئامانجی مێزگردەکە بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانە بوو کە دێنە بەردەم ڕێکخراوەکان لەتۆمارو پێدانی باج و دەستەبەری کۆمەڵایەتی. نوێنەری بەڕێوبەرایەتییەکان و ڕێکخراوەکان سەرنج و پێشنیازەکانییان خستەڕوو، بڕیاردرا کار لەسەر ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەکە بکرێت.


AM:10:35:21/04/2026




ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌