ئەمڕۆ، 23ی نیسانی 2026، تیمی سەنتەری میترۆ پێشوازی لە هەردوو بەڕێز سامان حەمە کەریم و یادگار حاجی، ڕۆژنامەنووسانی میدیای یەکگرتوو کرد.
سەردانەکەیان دەرفەتێک بوو بۆ گفتوگۆ لەسەر کار و چالاکییەکانی سەنتەری میترۆ و هەردوو بەڕێز، سوپاسی میترۆیان کرد لە پای ئەو پشتیوانییەی بۆ میدیاکان هەیانە و ستایشی بەردەوامیییان کرد و هیوای کاری زیاتریان بۆ خواست.
تیمی میترۆ سوپاسی میدیای یەکگرتووی کرد بۆ پشتیوانیی و ڕوومالکردنی کارەکانی.