سەنتەری میترۆ بەشداری مەراسیمی بە خاکسپاردنی رەفیق سابیر دەکات



ئەمڕۆ، 26ی نیسانی 2026، سەنتەری میترۆ بەشداری کرد لە مەراسیمی هێنانەوە و بە خاکسپاردنی هۆنەر و پێشمەرگەی دێرین، د. ڕەفیق سابیر لە پێشوازییەکی شایستەدا لە ڕانیە و قەڵادزێ.

د. ڕەفیق سابیر، پێشمەرگەی دێرین و چرای ڕووناکی ناو جیهانی هۆنراوە و جوانی، لە ڕۆژی ٢٨ شووباتی ئەمساڵدا، لە وڵاتی سوید، کۆچی دوایی کرد و ئەمڕۆ تەرمەکەی هێنرایەوە بۆ زێدی خۆی.

سەنتەری میترۆ ئومێدەوارە، ڕۆحی د. ڕەفیق سابیر شاد بێت و ژیان و مێژووە دەوڵەمەندەکەی ببنە نمونە و ڕێچکە بۆ چەندەها نەوەی دوای خۆی.


PM:10:09:26/04/2026




ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌