میترۆ پێشوازیی لە ئیرادە میدیا كرد



سەنتەری میترۆو دەزگای ئیرادە میدیا، داوایان كرد، یادی 16 ساڵەی تیرۆركردنی لە رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان بكرێتە وێستگەیەك بۆ نوێكردنەوەی پەیام دژ بە تیرۆری رۆژنامەنووسان و بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی دەربازبوون لە سزا و لابردنی سزای سەر رۆژنامەنووس شێروان شێروانی و قارەمان شوكری.  

ئەمڕۆ سێ شەممە 28ی نیسانی 2026، تیمی سەنتەری میترۆ پێشوازییان كرد لە دەستەی نووسەرانی ئیرادە میدیا كە پێكهاتبوون  لە بەڕێزان (محمد محمود حەمە ساڵح، عەزیز رەئوف، هەردی عبدالله). 
رێكخەری سەنتەری میترۆ بە گەرمی بەخێرهاتنی دەستەی نووسەرانی ئیرادەمیدیای كرد پیرۆژزبای لە د.عەزیز رەئوف كرد كە وەك سەنووسەر دەستبەكار بووە.

تیمی ئیرادە میدیا بە گەرمی پێشوازییان لە یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوان سەنتەری میترۆ و یەكێتی راگەیاندنی ئازاد كرد كە لە ڕۆژانی ڕابردوو لە ڕۆژئاڤا واژۆكرا. 
هەردولا جەختیانكردەوە لە گرنگی دەستەبەركردنی  ئازادانەی زانیاری و بڵاوكردنەوەی ئەوەی كە یاسای رۆژنامەگەری و یاسای زانیاری رێگەی پێداوە ، وەستانەوە بەرامبەر هەر هەوڵێك بۆ سنوورداركردنی ناڕەوای زانیاری هەروەها پابەندبوونی میدیاكانی هەرێمی كوردستان بە ستانداردە پیشەییەكان لە بڵاوكردنەوەی زانیاری دوور لە گوتاری رقاوی و زانیاری چەواشەكارانە.

هەردولا داوایانكرد كە یادی 16 ساڵەی تیرۆركردنی رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان بكرێتە وێستگەیەك بۆ نوێكردنەوەی پەیام دژ بە تیرۆری رۆژنامەنووسان و بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی دەربازبوون لە سزا و لابردنی سزای سەر رۆژنامەنووس شێروان شێروانی و قارەمان شوكری.


AM:10:15:29/04/2026




ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌