سلێمانی، بەشداری سەنتەری میترۆ لە مەراسیمی پێشوازی و ناشتنی تەرمی نووسەر و لێكۆڵەری بواری فەلسەفە د. فاروق رەفیق.
پێشتر سەنتەری میترۆ برسكەیەكی ماتەمینی بۆ كۆچی د. فاروق رەفیق بڵاوكردەوە ئەمە دەقەكەیەتی:
پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بۆ كۆچی ناوادەی نووسەر و لێكۆڵەری بواری فەلسەفە د. فارووق رەفیق رادەگەیەنین.
كۆچی دوایی د. فارووق رەفیق وەك دەنگ و دیدگایەكی جیاوازی نێوەندی بزوتنەوەی رۆشنبیری، كەلێنێكی دیار لە بواری توێژینەوەی فەلسەفی و ژیانی روناكبیری دروستدەكات، هیوادارین دواخەمی خانەوادەو هاوڕێ و خوێنەرانی بێت.
هاوبەشی خەمتانین.