ئەمڕۆ، 4ی ئایاری 2026، تیمی سەنتەری میترۆ سەردانی ڕێکخراوی ڕاگەیاندن و ڕووناکبیری ژنانیان کرد و پیرۆزباییان لە خاتوو هانا شوان کرد بە بۆنەی دەست بە کاربوونی وەک سەرۆکی ڕێکخراوەکە.
سەردانەکە دەرفەتێک بوو بۆ باسکردن لە کار و چالاکییەکانی هەردوولا و یەکخستنی بیرۆکەکان بۆ کاری هاوبەش لە داهاتوودا.
تیمی سەنتەری میترۆ دڵخۆشی خۆیان بە دەست بە کاربوونی خاتوو هانا شوان وەک سەرۆک دەربڕی و هیوای بەردەوامی و کاری باش و سەرکەوتنیان بۆ خواست و چەپکە گوڵی پیرۆزباییان پێشکەش کرد.