تیمی سەنتەری میترۆ پێشوازی لە ڕۆژنامەنووس جوان سۆز کرد.
سەردانەکەی دەرفەێک بوو بۆ باسکردن لە ئەزموونی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە کەناڵە نێودەوڵەتییەکان و دەرەوەی وڵات کار دەکەن و ئەو ئاڵنگارییانەی بە شێوەیەکی گشتی ڕووبەڕووی دەبنەوە.
هەروەها، ڕۆژنامەنووس جوان سۆز دەستخۆشیی لە سەنتەری میترۆ کرد بە بۆنەی واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد لە ڕۆژئاڤا.
جوان سۆز توێژەر و ڕۆژنامەنووسە و لە چەند کەناڵێکی عەرەبی و بیانی کار دەکات و سەرنجی سەرەکیشی لەسەر پرسەکانی کورد و تورک و ئەرمەنییە، و تیشک دەخاتە سەر کاروباری سوریا و ئێران و کەمینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هەروەها، ئەندامی ڕێکخراوی سەندیکای نیشتمانی ڕۆژنامەنووسانە [SNJ] لە فەرەنسا.