ئەمڕۆ، 3ی حوزەیرانی 2026، تیمی سەنتەری میترۆ پێشوازی لە شۆڕش ئەمین ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی کرد.
سەردانەکەی دەرفەتێک بوو بۆ گفتوگۆ کردن سەبارەت بە ڕەوشی ئازادی کاری ڕێکخراوەی و ئازادی ڕادەربڕین و پرسی
شەفافییەتی ڕێکخراوەی و ئەو ئاستەنگیانەی دێنە بەردەمیان.
هەروەها، باس لە بارودۆخی فەزای میدیایی لە هەرێمی کوردستان کرا لە ژێر ڕۆشنایی ئەو ڕاپۆرتانەی ١٥ ساڵە سەنتەری میترۆ سەبارەت بە ڕەوشی ئازادی ڕۆژنامەگەری بڵاویان دەکاتەوە.