کونسوڵی گشتی بەریتانیا و سەنتەری میترۆ تاوتوێی رەوشی مافی مرۆڤ و ئازادییەکان دەکەن



بەیانی ئەمڕۆ، دوو شەممە، 8ی حوزەیرانی 2026, لە سلێمانی، ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و تیمی سەنتەری میترۆ تۆڕی هاوپەیمانی 19  بە میوانداری بەڕێوەبەری کەناڵی زووم کۆبوونەوە.
کونسڵی گشتی بەریتانیا خۆشحاڵی دەربڕی کە لە کاتی سەردانیکردنی سلێمانیدا دەرفەت بۆ گۆڕینەوەی بیروڕا لەگەڵ تیمی میترۆ دەڕەخسێت. بە بۆچوونی ئەوان، هەڵوێست و دیدگای میترۆ لەسەر دۆسییەی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، بۆ ناوەو دەرەوە، جێگەی بایەخن. 
رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ سوپاسی جەنابی کونسوڵ و تیمەکەی کرد بۆ بایەخدانیان بە مەلەفی مافەکانی مرۆڤ و کۆمەڵگەی مەدەنی و ئازادیی میدیا و تیشکی خستە سەر پێشهاتی نوێ کە تا دێت پارەی سیاسی چالاک و کاریگەرتر دەبێت لە گەمارۆدانی ئەوەی ماوە لە میدیا و کۆمەڵگەی مەدەنی و کایەی رۆشنبیری.
تیشکی خستە سەر مانگرتنەکەی  شێروان شێروانی، داخستنی نووسینگەکانی کەناڵی ئێن ئاڕتی لە هەولێر و دهۆک، داخستنی ستۆدیۆی سەرەکی کەناڵی زووم لە سلێمانی، دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان لە دەرەوەی یاسایی رۆژنامەگەری، هەروەها گرنگیی چاودێری دۆخی زیندانەکانی هەرێمی کودستان.
لە کۆتایی دیدارەکە کە زیاتر لە کاتژمێرکی خایاند، کونسڵی گشتی بەریتانیا سوپاس رێکخەرو تیمی میترۆی کرد هیوای خواست بەرداوام و سەرکەوتووبن.


AM:10:36:09/06/2026




ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌