مەراسیمی کۆتاییهاتنی ئەرکی ڕاوێژکاری سیاسیی کونسوڵخانەی شانشینی هۆڵەندا



17ی حوزەیرانی 2026، لە شاری هەولێر، بە نوێنەرایەتی سەنتەری میترۆ، بەشداریمان کرد لە مەراسمیمی کۆتایی هاتنی ئەرکی خاتوو سیسکا دی ڤێڵت، ڕاوێژکاری سیاسیی کونسوڵخانەی شانشینی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان.
ڕێکخەری سەنتەری میترۆ، سوپاسی سیسکای کرد کە لە ماوەی ئەرکەکەیدا گرنگی بە دۆسیەکانی مافی مرۆڤ، ئازادی رادەربرین، ئازادی رۆژنامەگەری، ئازادی کاری رێکخراوەی، داوە و بە تایبەتیش پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ سەنتەری میترۆ و ئامانجەکانیدا هەبووە. ڕێکخەری میترۆ هیوای سەرکەوتنی بۆ سیسکا دی ڤێڵت خواست لە ئەرکی داهاتوویدا.
هەروەها، بۆنەکە دەرفەتێک بوو بۆ دیداری ڕاستەوخۆ لەگەڵ چەندین هاوڕێ و هاوکاری سەنتەری میترۆ. 


AM:10:09:18/06/2026




ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌