تیمی سەنتەری میترۆ پێشوازییان لە كامەران كەریم، چالاكی ڕەوەندی كوردی لە وڵاتی بەریتانیا و بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی كۆمپانیای Kam Filming Production و Production ئیدریس محمود بەرپرسی میدیا كۆمپانیای ناوبراو كرد.
دیدارەكە دەرفەتێك بوو بۆ گفتوگۆ لە كار و پڕۆژەی كۆمپانیای ناوبراو و ئەو چالاكیانەی لە ئایندەدا بڕیارە رێكیبخەن، لەمبارەیەوە تیمی میترۆ پشتیوانی بۆ كارو چالاكییەكانین دەربڕی هیوایان خواست سەركەتووتوبن لەو كارە گرنگەی ئەنجامی دەدەن.
كۆمپانیای Kam Filming Production لە ساڵی 2014 لە ووڵاتی بەریتانیا دامەزراوە و بەشێوەیەكی فەرمی كار دەكات، تایبەتە بە بەرهەمهێنانی فیلمی سینەمایی، ڕیكلامی بازرگانی، بەرنامەی تەلەفزیۆنی، پڕۆمۆی ڤیدیۆیی و بەرنامەی دۆكۆمێنتاری.